سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە بالیۆزی نوێی سوید لە عێراق كرد

دوای ئەوەی بالیۆزی سوید لە لە عێراق گۆردرا, ئەمڕۆ بالیۆزی نوێی سوید سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد و لە لایەن نێچیرڤانی بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوزای لێكرا.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆكی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان وێڕای  پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لە لارش ڕۆناس، باڵیۆزی نوێی سوید لە عێراق رایگەیاند ئامادەییی هەرێمی كوردستانی بۆ هەر هاوكاری و هەماهەنگییەك نیشان دا، هەروەها هیوای خواست پەرەی بە پەیوەندیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان بدرێت بە تایبەت لە وەبەرهێناندا”
هەر لە دیدارەكەدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان پوختەیەكیشی دەربارەی پرسە گرنگەكانی قۆناغی ڕابردوو و ئێستا، بەردەوامیی پرۆسەی چاكسازی لە هەرێم، پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا، خواستی هەردوولا بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەسەر بنەمای دەستووری عێراق و هەماهەنگیی نێوانیان لە بواری سەقامگیری و ئاسایشدا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر، پێشكەش كرد.
لە بەرانبەردا باڵیۆزی نوێی سوید لە عێراق ئاماژەی بەوە دا كە بە گرنگییەوە سەیری پەیوەندییەكانیان لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان دەكەن و باسی ڕۆڵی وڵاتانی ئەورووپی لە ناوچەكە كرد.
Back to top button