پرۆژەیەکی نوێی وەزارەتی پەردەردە تایبەتە بە هاوکاری مامۆستایان و قوتابیان
( هەورە فێرگە ) ناوی ئەو پرۆژەیە کە وەزارەتی پەروەردە لە کۆبوونەوەی خۆیدا پەسەندی کرد .
ئەو پرۆژەیە خزمەتگوزاریەکی ئەلەکترۆنی و فێر بوونی پرۆگرامەکانی خوێندنە لە یەکی بنەڕەتی تا 12 ئامادەیی .
لەم کۆبوونەوەدا هاوکات بڕیار دراوە ڕیگری لە زیاد بوونی کرێی خوێندنی ناوەندە ئەهلیەکان بکرێت .
بە پێی نووسراوی فەرمی دووای کۆبوونەوەکەی وەزارەتی پەروەردە بڕیاری پێک هێنانی لیژنەیەک دراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە پەیکەرەی وەزارەتی پەروەردە کە بتوانێت لە یەک مانگدا ڕشنووسی پەیکەرەی وەزارەت دابڕێژێتەوە .
ڕیگری لە زیاد بوونی کرێی خوێندنی ناوەندە ناحکومیەکان باخچە و قوتابخانەکانیش دەگرێتەوە .