چه‌ند بڕیارێك له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌می ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌ته‌كه چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد، كه بریتین له كردنه‌وه‌ی فێرگه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری ئه‌لیكترۆنی بۆ قوتابیان و پێداچوونه‌وه به په‌یكه‌ری وه‌زاره‌ته‌كه و نه‌هێشتنی خوێندنی زانست و بیركاری به ئینگلیزی و ڕێگری له زیادكردنی پاره‌ی خوێندن له‌لایه‌ن قوتابخانه ئه‌هلییه‌كان له گرنگترین بڕیاره‌كانن.
له نووسراوێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده هاتووه، كه له كۆبوونه‌وه‌ی ژماره دووی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران چه‌ند بڕیارێك ده‌ركراوه یه‌كه‌میان بریتی بوو له په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌ی هه‌وره فێرگه كه پرۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری ئه‌لیكترۆنی فێركاری پرۆگرامه‌كانی خوێندنه و له قۆناغه‌كانی یه‌كی بنه‌ڕه‌تی تا 12ی ئاماده‌یی له خۆ ده‌گرێ، وه‌ك هاوكار و یاریده‌ده‌رێكه بۆ قوتابیان و مامۆستایان.
هاوكات له خاڵێكی تری بڕیاره‌كان هاتووه، كه ئه‌و قوتابیانه‌ی له قۆناغی دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌می بنه‌ڕه‌تی به زمانی ئینگلیزی هه‌ردوو بابه‌تی زانست و بیركاریان خوێندووه له‌مساڵی خوێندن پرۆسه‌كه ڕاگیرا، پێویسته به ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی پارێزگاكان تا پێش یه‌كی ئۆكتۆبه‌ری 2019 كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ مامۆستایانی ئه‌و دوو بابه‌ته بكه‌ن و پرۆسه‌كه بوه‌ستێنن.
له به‌شێكی تری نووسراوه بڕیاریكی تری كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژه‌یان بۆ كراوه له‌وانه‌یش پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ پێداچوونه‌وه به په‌یكه‌ربه‌ندی وه‌زاره‌ت به سه‌رۆكایه‌تی مه‌ریوان به‌گۆگ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان و ئه‌ندامیه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی جه‌لال هه‌مزه و كه‌ریم له‌تیف، پێویسته له مانگێك پرۆژه پێشنیازی په‌یكه‌ربه‌ندی نوێی وه‌زاره‌ت ئاماده بكه‌ن.
له دوا خاڵیش هاتووه، كه له كۆبوونه‌وه‌كه بڕیاردراوه بۆ ساڵی خوێندنی 2019 و 2020 باخچه و قوتابخانه و په‌یمانگه ناحكوومییه‌كان ڕێیان پێ نادرێ به هیچ جۆرێك نرخی خوێندن زیاد بكه‌ن.