كازم سەیادی: عێراق پێچەوانەی ماف و خواستی كورد لە بودجە هەنگاو بنێ‌ هەڵەیەكی گەورە دەكات


لەگەڵ ئەوەی گفتوگۆی زۆر لە بارەی پڕۆژە بودجەی ساڵی 2020ـی عێراق دەكرێت و لە ئێستادا لە دەرەوەی پەرلەمان گفتوگۆكان لە ئارادان و وا بڕیارە سەرەتای مانگی داھاتوو لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گفتوگۆ لەسەر پڕۆژە بودجەی ساڵی 2020 بكرێت.
كازم ئەلسەیادی، پەرلەمانتاری پەرلەمانی عێراق،  لەو رابارەیەوە رایدەگەیەنێت: ” ئێستا گفتوگۆ لە بارەی بودجەی لە دەرەوەی پەرلەمان بەردەوامەو  وا بڕیارە لە سەرتای مانگی داهاتوو لە پەرلەمان گفتو گۆی لە بارەوە بكرێت, و  دەبێت بودجە لە دەستی ناكۆكییەكان رزگار بكرێت و نابێت لەسەر بنەمای نەتەوەیی و مەزهەبی بڕیاری لەسەر بدرێت”.
ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاند:” ئەگەر عێراق پێچەوانەی ماف و ویستی كورد ماملە بكات ئەوە هەڵەیەكی گەورە دەكات بۆیە پێچەوانەی ویستی كورد، داوا دەكات بەغدا مامەڵە لەگەڵ هەرێم نەكات.
Back to top button