محەممە حەکیم : تەسلیم کردنی کەرکوک لە 16 ی ئۆکتۆبەر باشترین رێکار بوو خیانەت نەبوو
محەممەد حەکیم، ئەندامی ئەنجوومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی، بەئامادە بوون لە پانێڵێکلە ژێر ناوی پرسی گشتپرسیی سەربەخۆیی و دەرهاویشتەکانی کە هاوکات بە ئامادە بوونی نوێنەری چوار بەرپرسی باڵای پارتی، یەکێتی، کۆمەڵ و یەکگرتووی ئیسلامی لەلایەن ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی سلێمانی- هەڵەبجەی پارتی رێکخرابوو، ڕای خۆی سەبارەت بە ریفراندۆم و خیانەتی 16 ئۆکتۆبەر دەربڕی .
محەممەد حەکیم لە قسەکانیدا باس لەوە دەکات 16 ئۆکتۆبەر و کارەساتی کەرکوک لە دووای ریفراندۆم نەک خیانەت نەبوو ، بەڵکو رێگر بوو لەوەی کەرکوکیش بە دەردی دووزخورماتوو بچێت ، بۆیە پێویست ناکات 16 ی ئۆکتۆبەر بە خیانەت ناوبەرین .
محەممەد حەکیم ئەندامی ئەنجوومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی لە روونکردنەوەیەکی زیاتردا دەڵێت ئەوەی لە 16 ئۆکتۆبەر رویدا پالانێکی عاقلانە بوو ، دەنا کەرکوک دەبووە دووزو خراپتریشی لێدەهات .
لە کۆتاییدا دەڵێت ئێمەی کورد هەڵەیەکی زەقمان هەیە زۆر زوو مۆری خەیانەت لە یەکتر دەدەیین .