ئەگەری ئەوە لە ئارا دایە ، پارێزگاری پێشووی کەرکوک ببێتە سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستانی

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە دەزگای میدیایی خواکوڕکی ڕاگەیاندووە ، ئەگەری ئەوە هەیە عەبدولڕەحمان مستەفا،پارێزگاری پێشووی کەرکوک بە سەرۆکایەتی لیستی هاوبەشی لایەنە کوردستانییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2020ی ئەنجوومەنی پاریزگاکانی عێراق دەستنیشان بکرێت .

 

هەرچەند بە پێی زانیاریەکان وا بڕیار بوو چەندین کەسایەتی بە شێوەی هاوبەش سەرۆکایەتی بگرنە ئەستۆ ، بەڵام لایەنەکان لەم بووارەدا نەگەیشتوونە ڕێکەوتن .

 

هەمان سەرچاوە ڕوونی دەکاتەوە بەپێی داوای لایەنەکان ، لە کۆتاییدا عەبدولڕەحمان مستەفا ڕازی بووە و ئامادەیی خۆی بۆ سەرۆکایەتی لیستی هاوپەیمانی کوردستانی دەربڕیوە .

 

 

 

Back to top button