لە بەغدا بنکەکانی حەشدی شەعبی کرانە ئامانج
هاوشێوەی ڕابردوو چەند تەقینەوەیەک لە بنکەیەکی حەشدی شەعبی لە باشووری رۆژهەڵاتی بەغدا هاتە ئاراوە .
بە پێی زانیاریەکان ، لە ناوچەی مەدائنی بەغدا ، شەوی ڕابردوو چەند تەقینەوەیەک لە بنکەیەکی حەشدی شەعبی روویان داوە .
ئەوە بنکەیە شوێنی عەمباری چەک و چۆڵی حەشد بووە ، بەڵام حەشدی شەعبی و وەزارەتی بەرگری خۆتان لە روونکردنەوەی ئەم تەقینەوە دزیوەتەوەو نەیانهێشتووە ڕووماڵی تایبەتی بکرێت .