مێرکڵ و ماکرۆن داوا دەکەن تورکیا هێرشەکانی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان ڕابگرێت

 

 

راوێژکاری باڵای ئاڵمانیا و سەرۆک کۆماری فەڕەنسا داوا لە ئەردۆگان دەکەن هێزەکانی لە رۆژئاوای کوردستان بەرێتە دەرەوە .

 

ماکرۆن گووتی ، ئاڵمانیا و فەڕەنسا ئامانجێکی هاوبەشیان هەیە بۆ ڕاگرتنی هێرشی تورکیا بۆ سەر سووریا .

 

ماکرۆن گووتی هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان ، هێرشێکی دژە مرۆڤایەتیەو هیچ پاساوێک هەڵناگرێت ، بۆیەش هەڵویستی هاوبەشی ئاڵمانیا و فەڕەنسا یەک ئامانجە .

 

ئانجلامێرکڵ راوێژکاری باڵای ئاڵمانیا کە لە ئیستادا لە پاریسە ، باس لە ئاکامی مەترسیەکانی مرۆیی ئەم هێرشە دەکات و هۆشداری دەدات لەوەی ، ئاکامی بەردەوامی ئەو هێرشە دەبێتە هۆی سەرهەڵدانەوەی داعش .

Back to top button