ئەردۆگان بە تووڕەیی نامەکەی ترەمپی فڕێداوەتە تەنەکە زبڵەوە

 

ئاژانسی هەواڵی ( بی بی سی ) ئاشکرای دەکات ، نامەکەی ترەمپ کە ئاراستەی ئەرۆگانی کردووە ، وەهای تووڕە کردووە ، نامەکەی فڕیداوەتە ناو تەنەکە زبڵەوە .

 

لە ونامەدا ترەمپ بۆی نوسیبوو ، ڕێکەوتن لەگەڵ کوردانی رۆژئاوا بکەو خۆت لە کەرێتی مەدە .

 

ڕێکەوتی نامەکە دەگەڕێتەوە بۆ 9 ی ئۆکتۆبەر واتە هەشت رۆژ لەمەوبەر ، پێش دەستپێکی هێڕش بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان .

 

سەرچاوەکانی تورکی بە ( بی بی سی ) یان ڕاگەیاندووە ، ئەردۆگان لە دووای خویندنەوەی نامەکە ، وەها تووڕە بووە ددانی لە چێرەوە بردووەو نامەکەی فڕێ داوەتە ناو تەنەکە زبڵەوە .

Back to top button