د.کەماڵ کەرکوکی وڵامی قەیس خەزعەلی دەداتەوە
لە کاتێکدا قەیس خەزعەلی ناڕەزایەتی خۆی بۆ گەڕانەوەی هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کەرکوک دەردەبرێت ، دوکتور کەمال کەرکوکی سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی / کەرکوک – گەرمیان وڵامی دەداتەوە .
لەو نامەیەدا کە کۆپیەکی بۆ دەزگای میدیایی خواکوڕک ناردراوە ، دوکتور کەماڵ کەرکوکی بەم شێوە ولامی قەیس خەزعەلی دەداتەوە .
لە گەڵ ڕێزم بۆ عادل عەبدولمەهدی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و گشت دلسۆزانی گەلی عێراق ، بەڵام تۆی قەیس خەزعەلی و هەموو ئەوانەش وا وەک تۆ بیر دەکەنەوە پێویستە لەوە تێبگەن ، بەهۆی سەبری ئێمەوە بووە ئەم کەش و هەوا ئیجابیە هاتۆتە ئاراوە لە نیوان بەغدا و هەولێر ، ئەوە سەبرو بێدەنگی ئێمە بووە ، دەنا نە ئێوەو نە راکان جبوری و نە سەعد حەربیە ، هی ئەوە نین بە ئیسراحەت لە ناو بارەگاکانی پارتی پاڵی لێ دەنەوە .