هه‌ردوو حكومه‌تی كه‌نه‌داو ئیسپانیا پێفرۆشتنی چه‌كی به توركیا راگرت
دواى ئه‌وه‌ی حكومه‌تی توركیا هێرشی داگیركاری بۆ سه‌ر رۆژ ئاوای كوردستان ده‌ستپێكرد، هێڕشه‌كه كاردانه‌وه‌ی گه‌روه‌ی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی لێكه‌وته‌وه به جۆرێك هه‌ردوو حكوومەتی كه‌نه‌دا و سپانیا له دوو بڕیاری جیادا، بڕیاریاندا فرۆشتن و هەناردەكردنی چەك و چۆڵی وڵاته‌كه‌یان بۆ توركیا رابگرن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا حكوومه‌تی كه‌نه‌دا رایگه‌یاند كه فرۆشتنی چه‌ك وچۆل و كه‌ل و په‌لی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی بۆ وڵاتی توركیا راده‌گرێت .هاوكات هێرشی توركیای بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوه‌ردستان به تاكلایه‌نه ناو بردوه كه ده‌بێتـه هۆی ناسه‌قامگیری ره‌وشی ئه‌منی له ناوچه‌كه.
به هه‌مان شێوه حكوومه‌تی سپانیا ، هه‌نگاوێكی هاوشێوه‌ی كه‌نه‌دای گرته‌به‌ر و وێڕای ئیدانه‌كردنی له‌شكركێشی توركیا و داگیر كردنی رۆژئاوای كوردستان، فرۆشتنی چه‌كی وڵاته‌كه‌ی به توركیا راگرت. به‌مه‌ش تا ئێستا دوای هەریەك لە وڵاتانی بەریتانیا، ئیتاڵیا، فەڕەنسا، نەرویج، هۆڵەندا، سوید ، ئەڵمانیا ، كه‌نه‌دا و سپانپا بوون به نۆیه‌م وڵات كه بڕیاریانداوە فرۆشتن و هەناردەكردنی چەك بە توركیا ڕابگرن.