سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
مەسروور بارزانی و باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق کۆ بوونەوە و لەبارەی گۆڕینی دیموگرافیای رۆژئاوا و پێوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆیان کرد.
ئەمڕۆ چوارشەم 23ی تشرینی یەکەم ماڵپەڕی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رای گەیاندووە، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له جۆن ویلیكس باڵوێزی به‌ریتانیا له عێراق كرد و له دیداره‌كه‌دا كه جه‌یمس سۆرنتن كونسولی گشتی به‌ریتانیا له هه‌ولێر ئاماده‌ی بوو
زیاتر روون کراوەتەوە، لە دیدارەکەدا باڵوێزی به‌ریتانیا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به‌مه‌به‌ستی ماڵئاوایی هاتووه و له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ئه‌ركه‌كانی له عێراق كۆتایی دێت و له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر وه‌ك باڵوێزی نوێی به‌ریتانیا ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
“باڵوێز ویلیكس به‌سه‌رۆكی حكومه‌تی رایگه‌یاند، باوه‌ڕمان به سه‌ركردایه‌تی ئێوه هه‌یه هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و پێشه‌وه ببات و ستایشی هه‌نگاوه چاكسازییهكانیشتان ده‌كه‌ین كه له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن” لە راگەیەندراوەکەدا وا نووسراوە.
ماڵپەڕی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کردستان ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، باڵوێزی به‌ریتانیا سوپاسی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ پێشوازیكردن له په‌نابه‌ران به‌تایبه‌تیش كه به‌هۆی گرژبوونی بارودۆخی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا به هه‌زارانیان روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه و هاوڕا بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌مباره‌یه‌وه هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بكات.
دووپات لەوەیش کراوەتەوە، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به پرۆسه‌ی گفتوگۆكانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵی دا و رای گەیاند، ئێمه چه‌ندین پێشنیارمان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان پێشكه‌ش كردووه و چاوه‌ڕێی به‌غداین به ئه‌رێنی وه‌ڵامی داخوازییه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بداته‌وه.
له باره‌ی دۆخی سووریاش هه‌ردوولا كۆك بوون له سه‌ر ئارامكردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه و ره‌تكردنه‌وه‌ی گۆڕینی دیموگرافی ناوچه‌كه، چونكه گرژی و ئاڵۆزبوونی زیاتری دۆخه‌كه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه.