بەهۆی داگیرکاری تورکیا: کوردێک لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان خۆی سوتاند

 

دوای هێڕشی داگیرکاری تورکیاو جینۆساید کردنی کورد لەڕۆژئاوای کوردستان و بێدەنگی نەتەوەیەکگرتووەکان لە بەرامبەر ئەو تاوانە گەورەیە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ کوردێکی ڕۆژئاوا له‌ به‌رده‌م باره‌گای كۆمیسیاری باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ جنێڤ، ئاگری له‌ جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا.

بە پێی زانیاریەکانی پۆلیس ئەو کوردە خەلکی ڕۆژئاوای کوردستانەوە دانیشتووی وڵاتی ئەلمانیایە تەمەنی سی ساڵ دەبێت، وەک هەلوێستێک ئاگری لەجەستەی خۆی بەرداوەو ده‌ستبه‌جێ گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ زانكۆی لۆزان و خراوه‌ته‌ ژێر چاودێرییه‌وه‌.

هەروەها پوڵیس ڕایگەیاندوە کە به‌ هۆی پاڵنه‌ری سیاسی خۆی سووتاندووە و بەهۆی ڕەوشی تەندروستی ناتوانرێت پرسیاری لێبکرێت.

لای خۆشیەوە ئه‌ندریه‌ ماهیچ، گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌ران رایگه‌یاند، تاساوین بەو رووداوە کە کەسێک لەبەردەم دەرگای بارەگاکەمان قوربانی بە گیانی بدات، ئێمه‌ هه‌ست به‌ خه‌م و په‌ژاره‌ ده‌كه‌ین.

هه‌روه‌ها گوتی: دوای خۆ سوتاندنی هەوڵی هاتنە ناو بارەگای داوە كارمه‌ندانی ئه‌منی فریای كه‌وتوون و ئاگره‌كه‌یان كوژاندووه‌ته‌وه‌ و هیوای ئه‌وه‌ ده‌خوازین چاك بێته‌وه‌.

Back to top button