ماكرۆن: كوژرانی به‌غدادی ته‌نیا قۆناغی یه‌كه‌مه له شه‌ڕی دژ به داعش
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه ئه‌مریكا له رێگای تیمێكی تایبه‌ت ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی خه‌لیفه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعشی كوشت رووداوه‌كه كاردانه‌وه‌ی گه‌وریی له سه‌ر ئاستی جیهان به‌دوای خۆیدا هێنا، سه‌رۆكی فه‌ره‌نساش رایده‌گه‌یه‌نێت كوشتنی به‌غدادای هه‌نگاوی یه‌كه‌مه له شه‌ڕی دژ به داعش .
ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕه‌نسا ڕایگه‌یاند، كوژرانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی خه‌لیفه‌ی داعش گورزێكی كوشنده‌ی له ڕێكخراوی تیرۆریستانی داعش وه‌شاند هه‌روه‌ها سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی، ئه‌مه ته‌نیا قۆناغی یه‌كه‌مه له شه‌ڕی دژ به داعش.
ئیمانوێل ماكرۆن ڕاشیگه‌یاند شه‌ڕ به‌رامبه‌ر به‌و تیرۆریستانه تا كۆتایی به‌رده‌وام ده‌بێت به هاوكاری هاوبه‌شه‌كانمان له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ له‌ناوبردنی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش .