گوتەبێژی هەسەدە: لە رێگای دەست كەوتنی جلی ژێرەوەی بەغدادی توانیمان شوێنەكەی دەست نیشان بكەین و دوای كوشتنیشی پشكنینەكەی پشتڕاست بكەینەوە

 

دوای ئەوەی رۆژی یەكشەممە لە ئۆپراسیۆنێكی تایبەتدا ئەبوبەكر بەغدادی سەرۆكی رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە لایەن ئەمریكا كوژرا, سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند سوپاسی هاوكاری كورد دەكەین, بەرپرسێكی باڵای سەربازیش رایگەیاند بوو كورد رۆلی گەورەی بینی لە دەست نیشانكردنی شوێنی بەغدادی, هەر لە بارەی دەست نیشانكردنی شوێنی بەغدادی وتەبێژی هەسەدە رایگەیاندووە جل و بەرگی ژێرەوەی بەغدادیان دەست كەوتبوو بۆ یە توانیان شوێنەكەی بدۆزنەوە.
مستەفا بالی وتەبێژی هێزەكانی سوریای دیموكراتیك “هەسەدە” بە كەناڵی سی ئێن ئێن-ی ئەمریكی وتوە، ئەندامێكی هەواڵگریی هەسەدە توانیویەتی لەناو داعشدا كاربكات و جلوبەرگی ژێرەوە و نمونەی خوێنی ئەبوبەكر بەغدادی دەستبكەوێت و بەهۆیەوە شوێنی سەركردەی داعش دیاریكراوە و پاشان هێزی تایبەتی ئەمریكی پرۆسەی كوشتنەكەی ئەنجامداوە.
هەر وەها پۆڵات جان راوێژكاری باڵای هەسەدە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی “لە مانگی 5ەوە ئێمە لەگەڵ هەواڵگری ئەمریكی كاردەكەین بۆ بەدواداچون و دۆزینەوەی ئەبوبەكر بەغدادی، ناوبراو چەند جارێك شوێنی خۆی گۆڕی، بەڵام سیخوڕە نهێنییە كوردەكە توانی دوای بكەوێت و لە ماڵەكەی نزیكببێتەوە دوو پارچە لە جلوبەرگی ژێرەوەی بەغدادی لە ماڵەكەی هێناوەتە دەرەوە بۆ لێكۆڵینەوەی DNA و دڵنیابونەوەی 100% لەوەی كە خۆیەتی.
باسی لەوەشكردوە، پرۆسەی كوشتنی بەغدادی بەهەوڵی گەورەی هەواڵگریی هەسەدە بوو، سەرەڕای ئەوەی توركیا لەمانگی ئۆكتۆبەردا هێرشی كردەسەر كورد و جێبەجێكردنی پلانەكەی دواخست، بەڵام ئەندامەكەی هەواڵگریی هەسەدە بەردەوام شوێنی ناوبراوی دەنارد و رێنمایی هێزەكەی دەكرد و ئەوەش بوەهۆی سەركەوتنی پرۆسەكە.

Back to top button