هێرشەکانی داعش خەڵکی گوندێکی خانەقینیان ناچار کرد بەتەواوی چوڵی بکەن

لەدوای چەند ڕۆژێك لە هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر گوندی شەفیق لە سنووری قەزای خانەقین لە پارێزگای دیالی خەلکی ئەم گوندە ناچار بە تەواوی چوڵیان کرد و لەم بارەیەوە سەرۆکی ئەنجوومەنی شارەوانی قەزای خانەقین سەمیر محەمەد نور گوتی شەوانی ڕابردوو گوندی شەفیق کە دەکەوێتە سەر ڕووباری ئەلوەند چەند هێرشێکی بەخۆوە بینی لەلایەن تیرۆریستانی داعش بەهۆیەوە گەنجێکی تەمەن 26 ساڵ شەهیدکرا.

هەروەها سەرۆکی ئەنجوومەنی شارەوانی گوتی مانگی ڕابردوو تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردە سەر گوندی ڕەمەزان کاکەیی کە دانیشتوانی کوردن و ئەوانیش گوندەکەیان چۆڵ کرد ئەمەش بەهۆی خراپی باری ئەمنی لە چوارچێوەی قەزای خانەقین و تا ئێستا هێزە ئەمنیەکان نەیانتوانی کۆنترولی ناوچەکە بکەن.

سەرچاوە : شەفەق نیوز

 

Back to top button