بەڤیدیۆ: سەركردەیەكی شیعە:خامنەیی گەورەترین پارێزەری فەسادە لە عێراق
سەركردەیەكی دیاری شیعەكان، ڕابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران (عەلی خامنەیی) بە گەورەترین پارێزەری فەساد ناو دەبات لە عێراق و لوبنان”.
سوبحی توفەیلی كە ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنانی بووە، لە ساڵی ١٩٨٩-١٩٩١ روو لە خامنەیی دەكات و دەڵێت :عەیب نیە بە كەسێك بڵێی بەكرێگیراو كە گلەیی لە دەسەڵاتە و دژی گەندەڵی یە؟
ئەو سەركردە شیعە لە گرتەیەكی ڤیدیۆی دا، ڕوو لە خامنەیی دەكات و دەپرسێت: ئایا ئەوانەی لەسەر شەقامەكانی بەغدا كوژران بەكرێگیراون؟
ئەوانە بە دەستی چەكدارانی تۆ كوژران و دژی گەندەڵی و دزین، ئایا وەلی ئەمری موسوڵمانان برسیەكان دەكوژێت و فاسدەكان دەپارێزێت؟