چەندین کوژراو و بریندار لە ڕوبەڕوبوونەوەکانی ناوەڕاستی بەغدا

سەرچاوە ئەمنی و تەندروستیەکان لە عێراق گوتیان ئەمڕۆ پێنج شەممە 3 خۆپیشاندەر کوژران و دەیان کەس بریندار بوون لە ڕوبەڕوبوونەوەکانی ناوەڕاستی بەغدا و لەم بارەیەوە ئاژانسی فڕانس پرێس ئاماژەی دا کە هەر سێ خۆپیشاندەرە کوژراوەکان بە بۆمبی فرمێسك ڕێـژ کەوتوون و پێشتریش ئامارەکان باسیان لە کوژرانی دوو خۆپیشاندەری دیکەیان کرد و بریندار بوونی 35 کەس لە ناوەڕاستی بەغدای پایتەخت.

لە یەکی مانگی ئیکتۆبەری ڕابردوو تا ئێستا زیاتر لە 300 خۆپیشاندەر کوژراون بەهۆی دەست ڕێـژی گوللە و بۆمبی فرمێسك ڕێـژ لە بەغدا و پارێزگاکانی باشوور لە لایەن هێزە ئەمنیەکان و بە توندترین و ئاڵۆزترین خۆپیشاندان ناوزەند دەکرێت دژی دەسەڵاتدارانی عێراق کە پشتیوانیان لێ دەکرێت لەلایەن ئێـرانەوە و لە دوای ڕوخانی ڕژێمی پێشوو لە ساڵی 2003 یەوە فەرمانڕەوایـیان گرتە دەست.

سەرچاوە : سکای نیـوز

 

Back to top button