به نێوه‌ندگیری میسر ئیسڕائیل و یه‌كه چه‌كداره‌كانی فه‌ڵه‌ستین له كه‌رتی غه‌ززه ئاگر به‌ستیان ڕاگه‌یاند
له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوو وشه‌ڕ و پێدادات له نێوان سوپای ئیسرائیل و چه‌كدارانی فه‌له‌ستین روویداو به هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك قوربانی لێكه‌وته‌وه ئه‌مڕۆ به نێوه‌ند گیری وڵاتی مسر كۆتایی به گرژییه‌كانی هات، كه بووه هۆی كوژرانی سی و دوو هاووڵاتی فه‌ڵه‌ستینی.
ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی نێوان ئیسڕائیل و یه‌كه‌كانی فه‌ڵه‌ستین چه‌ند خاڵێك له خۆده‌گرێت، له‌وانه‌ش پارێزگاریكردن له خۆپێشاندانی ئاشتیانه له‌سه‌ر سنووری ئیسڕائیل و ڕاگرتنی كوشتنی سیاسه‌تمه‌دار و ڕاگرتنی توندوتیژی و ته‌قه‌كردن له خۆپێشانده‌ران.
ڕێككه‌وتنه‌كه‌ش دوای ئه‌وه هات كه شه‌وی ڕابردوو به‌هۆی هێرشی ئاسمانی سوپای ئیسڕائیل شه‌ش هاووڵاتی فه‌ڵه‌ستینی كوژران كه ئه‌ندامی یه‌ك خێزان بوون.