لیندسی گراهام بۆ ئەردۆگان : دەست لە چەواشەکاری هەڵگرە ، دەناکوردێکت بۆ بانگ دەکەم
لە میانەی کۆبونەوەکەی رۆژی چووارشەممە لە کۆشکی سپی لە گەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆگان لیندسی گراهام سیناتۆری کۆماریەکان داوای بێدەنگی لە ئەردۆگان دەکات .
کەناڵی فۆکس نیوز لەم بارەوە دەنووسێت ، کاتێک ئەردۆگان بە نیاز بوو ئایپادەکەی دەرێنێت و وەک خۆی دەیگووت تاوانی هێزە کوردیەکان وەک کردەوەی تیرۆریستی نیشانی سیناتۆرەکان بدات ، لیندسی گراهامی سیناتۆری کۆماریەکان کە هەمیشە هەڵوێستێکی توندی لە هەمبەر تورکیا هەبووە ، پەی دەڵێت وا باشترە بێدەنگ بی ، دەنا کوردێک دێنم ڤیدیۆی تاوانی چەکدارەکانی خۆتت نیشان بدات کە تاوانی جەنگیان ئەنجام داوەو لەو پەڕی نامرۆڤانەدا ، کوردیان ئازار داوە .