بەبەلگە: دەستەی نەزاهە هەولێکی لە ناوبردنی دۆسیەی گەندەڵی ژمارەیەک بەرپرسی پوچەلکردەوە

 

دوای ئەوەی دەستەی نەزاهەی عێراقی لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو ژمارەیەک بەلگەی گەندەلی کۆکردبوویەوەو دۆسیەی لە بەرامبەر گەندەڵکاران کردبوویەوە. ئەمڕۆ هەولدار دۆسیەکانی گەندەلی لە نووسینگەی پشکێنەری گشتی لەناو ببرێن بەڵام دەستەی نەزا رایگەیاندووە کە رێگریان لەو هەولەگرتووەو دەستبەسەر دۆسیەكاندا گیراوە.

دەستەی نەزاهە لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردوەتەوە، لە سەرچاوەیەكی تایبەتییەوە زانیارییان بەدەستگەیشتوە، كە لە یەكێك لە نوسینگەكانی پشكنەری گشتی هەوڵی لەناوبردنی چەند دۆسیەیەكی گەندەڵی دەدرێت و دەیانەوێت بەڵگەكان لەناوبەرن و فڕێیان بدەن.

رونیشكراوەتەوە، دۆسیەكان بریتیبون لە بەڵگەنامەو پەڕاوی لێكۆڵینەوە و پەڕاوەكانی وەرگرتنی وتەو نوسراوی فەرمی، دوای گەیشتنە نوسینگەكە دەستبەسەر دۆسیە
سەرەتاییەكان و بەڵگە دڕاوەكاندا گیراوە و سەرجەم وردەكاریەكانی پرۆسەكەش بە ڤیدیۆ و وێنە دۆكیومێنت كراوە.
دەستەی نەزاهە رونیشیكردوەتەوە، ئەوانەی لە روداوەكەوە تێوەگلاون رادەستی دادگاكان كراون بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی لە دژیان.

 

   

   

Back to top button