رووداوێكی تەقەكردن لە ئەمریكا روویدا دەكەس بوونە قوربانی

 

لە ماوەی هەفتەیەكدا لە شارەجیاوازەكانی لە ئاكامی تەقەكردن, نزیك بە 30 كەس بوونەتە قوربانی دواهەمینیان چەند كاتژمێرێك بەر لە ئێستا لە ویلایەتی كالیفۆرنیای ئەمریكا، چەكدارێك تەقە لە 35 كەس دەكات، بە هۆیەوە 10 كەس بوونە قوربانی.

لە بارەی رووداوكەش پۆلیسی كالیفۆرنیا بڵاویكردەوە، رووداوەكە لە شاری فرێسنۆ-ی ویلایەتی كالیۆرنیا بووە، چەكدارێك خۆی بە باخچەی پشتەوەی ماڵێكدا كردوە، كە 35 كەس تیایدا كۆببونەوە و بینەری یارییەكی تۆپی پێی خولی ئەمریكی بون، چەكدارەكە بەهەڕەمەكی تەقەیان لێدەكات، بەو هۆیەوە 10 كەس بونەتە قوربانی.

هەروەها میدیا ناوخۆییەكانی ئەمریكا بڵاویانكردوەتەوە، بەهۆی هێرشەكەوە چوار كەس كوژراون و شەشی دیكەش بریندارن و برینی هەندێكیان سەختە تائێستا هیچ زانیاری و بەڵگەیەك لەبارەی ئەنجامدەری ئەو هێرشە چەكدارییە لەلای پۆلیس نییە و نازانن كێیە.

Back to top button