گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران: خه‌لكی تێگه‌یشتووی ئێران به‌ وته‌كانی پۆمپیۆ هه‌ڵناخه‌ڵه‌تێن

 

گوتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران شەوی رابردوو لە کاردانەوە بە داکۆکی کردنی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە خۆپیشانده‌رانی ئێران گوتی : هەنگاوی هەندێ ئاژاوەگێڕ و تێکدەری بەرداکۆکیی کەسانی وەک پۆمپئۆ ، بە هیچ جۆر لە گەڵ شێواز و ئاکاری زۆرینەی جەماوەری تێگەیشتوو و بەرچاوڕوونی ئێران یەک ناگرێتەوە .

بەپێی ئاژانسی هه‌واڵی ئیرنای ئیرانی، عەباس موسەوی وێڕای شەرمەزارکردنی ئەم جۆرە داکۆکی و لێدوانانە جەختی کردەوە، خەڵکی مەزنی ئێران بە باشی دەزانن کە ئەم جۆرە لێدوانە ریاکارانە هیچ هاوخەمیەکی ڕاستگۆیانەی تێدا نییە.

گوتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە نیازی حکومەتی ئەمریکا بە تایبەتی وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە گوتی: سەیرە، هاوخەمی لە گەڵ خەڵکێک دەکرێ کە لە ژێر گوشاری تیرۆریزمی ئابووریی ئەمریکادان و بەر لەوەش لە زمانی ئەو کەسە، بە راشکاوی گوترابوو کە دەبێ خەڵکی ئێران برسی بکرێن تا لە هەمبەر ئێمەدا تەسلیم بن.

مایک پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رۆژی شه‌ممه‌ ئاماژەی بە ناڕەزایەتیەکان لە هەندێ شاری ئێران كردبوو كه‌ بە هۆی گۆڕینی نرخی بەنزین خۆپیشاندانیان سازكردبوو و رایگه‌یاندبوو، واشنتۆن پشتیوانی لە خەڵکی ئێران دەکات .

Back to top button