فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کاروانێکی ئۆتۆمبێلەکانی حەشدی شەعبی کردە ئامانج

 

ئەمڕۆ دوو شەممە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی نەناسراو ئۆتۆمبێلێکی حەشدی شەعبی لە نزیك شاری ئەلبوکەمال لە دەورووبەری دێرالزور لە سنووری عێرق کردە ئارمانج و بە هۆیەوە 3 چەکداری حەشد کوژران و دەست بەجێ میلیشیا ئێرانیەکان هەڵیانکوتایە سەر شارەکە و چەندین کەسیان دەست بەسەرکرد

لەم بارەیەوە سەرچاوەکان گوتیان شاری ئەلبوکەمال لە بارودۆخێکی ئەمنی زۆر خراب تێپەڕ دەبیت و میلیشیاکانی ئێران هەڵسان بە پشکنینی هاوڵاتیان و چاودێری مۆبایلەکانیان و لێکۆڵینەوە لەو کەسانەی کە جێی گومانـن و دەستگیرکردنیان بە تۆمەتی هاوکاری گروپەکانی ئۆپۆزسیۆن و یارمەتی دانی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش

سەرچاوە : ستیپ نیـوز

Back to top button