ئێران بەشێکی تری ڕێکەوتنی ئەتۆمی پێشێل کرد

 

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم : ڕێژەی عەمبارکردنی ئاوی قورسی ئێران لە ڕێژەی دیاری کراو لە ڕێکەوتنی ئەتۆمی زیاترە

 

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم رۆژی دووشەممە ڕایگەیاند ئێران لە یاسای ڕێکەوتنەکانی ئەتۆمی لایداوە .

 

بە پێی ئەو ڕياگەیەندراوە کە هەناردەی ئەنجوومەنی بڕیار کراوە ، لە رۆژی ١٦نۆڤەنبەرەوە ئێران بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕاگەیاندووە ، ڕێژەی عەمبارکردنی ئاوی قورسی ئەو وڵاتە لە ١٣٠ مەتریک تۆن چۆتە سەرتر .

 

هەرلەم ڕاپۆرتەدا  هاتووە  ئاژانس لە دوای لێکۆڵینەوە بۆی دەرکەوتووە ناوەندی بەرهەم هێنانی ئاوی قورسی ئێران لە رۆژی ١٧ نۆڤەنبەرەوە چالاک بووەو توانیویەتی ئاوی قورس بگێنێتە ١٣١،٥مەتریک تۆن .

 

بە پێی ڕێکەوتنی ئەتۆمی ئێران بۆی هەیە تا ١٣٠ مەتریک تۆن ئاوی قورس عەمبار بکات

Back to top button