سوپای پاسداران ، هەڕەشە لە خۆپیشاندەرانی ئێرانی دەکات

 

سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکد هەڕەشە لە خۆپیشاندەرانی ئێرانی دەکات و دەڵێت بۆ بەردەوامی ئاسایشی ئێران دەست لە هیچ کردەوەیەک ناپاڕێزین .

 

لە بەشێکی  بەیاننامەکەدا هاتووە ، ئەو ئاژاوانەی ئێران دەستی ئەمریکا و ئیسرائیل و بنەماڵەی شای پێشووی ئێرانی تێدایەو ، بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین تەنیا بەهانەیە .

 

سوپای پاسدارانی ئێران کوشتن و قەتڵوعامی خەڵکی ئێران لە پێناو بەرژەوەندی نیزام و ئاسایشی ئێران بە یاسایی و ڕێگەپێدراوی شەرعی ناو دەبات .

بە پێی ئەو زانیاریانەی تا ئیستا بەردەستن لەو ماوەدا کە خەڵکی لە دژی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین ڕژاونەتە سەر شەقامەکانی ئێران ، رۆژهەڵاتی کوردستان زۆرترین خەساری گیانی داوە .

 

ئەو شارانەی رۆژهەڵاتی کوردستان کە بە شێوەیەکی بەرفراوان دەستیان داوەتە ناڕەزایەتی دەربڕین و خەساری گیانی زۆریان داوە بریتین لە جوانڕۆ ، مەریوان ، سنە ، بۆکان

Back to top button