پاشای سعوودیا : لە هێرشی سەرپاڵاوگەکانی ئارامکۆ ، چەکی ئێرانی بە کار هاتووە
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/11/webste-qalb-wena-109.jpg)
پاشای سعوودیا دەڵێت لە هێرشی سەر پاڵاوگە نەوتیەکانی ئارامکۆ چەکی ئێرانی بەکار هاتووە .
هاوکات داوا لە ئێران دەکات دەست لە پەرەپێدانی ئایۆلۆژیایی خۆی هەڵگرێت چوونکە لە ئاکامدا ئەوە خەڵکی ئێرانن تووشی کێشە دەبن .
سەلمان بن عەبدولعەزیز رۆژی چووارشەممە لە وتارێکد بۆ ئەندامانی ئەنجوومەنی ڕاوێژکارانی سعوودیا گووتی: ئێران تاوانباری سەرەکییە لە هێرشی سەر پاڵاوگە نەوتیەکانی ئارامکۆ ، گووتیشی سعوودیا نایەوێت لە گەڵ ئێران تووشی جەنگ بێت ، بەڵام بەرگریش لە مافەکانی خۆمان دەکەیین ، بۆیەش دەبێت دەسەڵاتدارانی ئێرانی باش لەوە بگەن چۆن هەڵس و کەوت دەکەن