سەرۆکی شارەوانی هەولێر دەستی لە کار کێشایەوە
لە دووای ئەوەی سەرۆکی شارەوانی هەولێر نامەی دەست لە کار کێشانەوەی خۆی ڕادەستی وەزیری شارەوانی دەکات ، هەواڵەکە بە ڕاگەیاندن دەکرێت و وەزیری شارەوانی ئاشکرای دەکات نامەی دەست لە کارکێشانەوەی سەرۆکی شارەوانی هەولێر لە چوارچێوەی گۆڕانکاریەکانی حکومەت دایە .
سەرچاوەی زانیاریەکان لەم بارەوە بۆ دەزگای میدیایی خواکوڕکی ئاشکرا دەکەن ئەمڕۆ ئەندازیار سامان محەممەد نامەی دەست لە کارکێشانەوەی خۆی وەک سەرۆکی شارەوانی هەولێر ڕادەستی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە .
هاوکات ئەو زانیاریانە لەلایەن کرمانج دەشتی بەرێوەبەری ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بۆ ڕاگەیاندنەکان پشڕاست کرایەوە .