ئاماری کوژراوانی خۆپیشاندەرانی ئێرانی روو لە بەرز بوونەوەیە 

 

تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە ئاماری کوژرانی خۆپیشاندەرانی ئێرانی گەیشتۆتە ١٤٢ کەس

 

بە پێی ئەو ئامارەی تا ئێستا گەیشتۆتە دەستی دەزگای میدیایی خواکوڕک لە ناو خۆی رۆژ‌هەڵات و شارەکانی تری ئێرانەوە ، ١٤٢ کەس بوونە قوربانی کە زۆربەیان بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئینتیزامی و سوپای پاسدارن کراونەتە ئامانج .

 

ئەوە لە کاتێکدایە ماوەی چەند رۆژە هێڵەکانی ئەنتەرنێت بە تەواوی لە لایەن حکومەتی ئێرانەوە ڕاگیراوە و تەنیا بە تەلەفۆن دەکرێت پێوەندی بە هەندێک لە ناوچەکانی ناوخۆی ئێرانەوە بکرێت .

 

 

Back to top button