بەرهەم سالح لە سلێمانی ڕۆنگ ساید دەڕوات

 

 

دوای ئەوەی خۆپیشاندان لە عێراق دەستی پێکرد، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق کەمترین کات لە بەغدا دەمێنێتەوە، تەنانەت بەشێک لە پێشوازی کردنی میوانەکانی وەک سەرۆک کۆمار لە سلێمانیەوەیە، لە چەند ڕۆژی مانەوەی دەیان سەرپێچی یاسا لە نێو کەژاوەی ئۆتۆمبێلەکانی بیندراوە.
بە پێی گرتەیەکی ڤیدیۆی کە دەستی دەزگای میدیایی خواکوڕک کەوتووە، کەژاوەی ئۆتۆمبێلەکانی سەرۆک کۆمار پێچەوانەی شەقامێکی سەرەکی دەڕۆن، لە كاتێكدا پۆلیسی هاتوچۆ لە پێشیانەوەیە.

لە گرتە ڤیدیۆیەکە کە هاوڵاتیەک تۆماری کردووە، کەژاوەی ئۆتۆمبێلەکانی سەرۆک کۆمار ڕۆنگ ساید و پێچەوانەی ئاراستەی شەقامەکان دەڕۆن، تەنانەت پۆلیسی هاتوچۆش لە پێشی دەڕوات.

ئەو دیمەنە پڕ لە یاسا شکێنیە بووەتە جێگەی سەرنجی هاوڵاتیان لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان، دەیان کۆمێنتی پڕ لە دڵگرانی بۆ بەرهەم سالح نووسراون، هاوڵاتیەکیش دەنووسێت، مەگەر ئەوە نەبوو دەیوت حورمەتتان بۆ دەگێڕمەوە، کەچی دەرکەوت لای ئەو حورمەت چیە؟.

 

https://m.facebook.com/story.php?story_fbid=494045331206383&id=136819036929016

 

Back to top button