جێگری سەرۆکی ئەمەریکا: لە بیرمە کە وەك کۆنگرێسمانێك هاتمە هەرێم چاوم بە سەرۆکی ئەفسانەیی مەسعود بارزانی کەوت

له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌ولێر مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا باسی یادگاریێكی خۆی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی كرد، كاتێك به‌ر له‌ 11 ساڵ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردبوو.

پێنس رایده‌گه‌ێنێت لە بیرمە کە یەکەم جار وەك کۆنگرێسمانێك هاتمە هەرێمی کوردستان و چاوم بە سەرۆکی ئەفسانەیی مەسعود  بارزانی کەوت.

له‌ ساڵی 2008 مایك پێنس، وەکو ئەندامی کۆنگرێس هاتە هه‌ولێر و لەلایەن سەرۆك مەسعود بارزانییه‌وه‌ پێشوازی لێکرا.

ئێوارەى دوێنێ شەممە لە هەولێر نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە بەڕێز مایک پێنس جێگرى سەرۆکى ئەمەریکا کرد.

ئێوارەى دوێنێ شەممە، هه‌ولێر له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت و مسته‌فا سه‌ید قادر، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم كۆبووه‌وه‌.

 

Back to top button