پەرلەمانی عێراق بۆ دوو پرۆژەیاسای گرنگ کۆ دەبێتەوە

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، درێژە بە گفتوگۆکانی تایبەت بە هەردوو پڕۆژە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دەدات.

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق درێژە بە کۆبوونەوەکانی دوێنێ بدات، کە تیایدا خوێندنەوەی یەکەم و دووەم بۆ هەردوو پڕۆژە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کرا و ئەمڕۆش گفتوگۆی زیاتر لە بارەی هەردوو یاساکە دەکرێت.

لە پرۆژەیاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمان، کەمکردنەوەی ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمان، شێوازی دانانی کاندید و تەمەنی کاندید، گۆڕانکاری تێدا کراوە.

Back to top button