پۆمپیۆ : گوێمان لە دەنگ و داخوازی گەلانی ئێرانە و پشتیوانیان دەکەیین

 

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایدەگەێنێت سەرەڕای ئەوەی حکومەتی ئێران دەستی بەسەر ئەنتەرنێتدا گرتووە ، بەڵام خەڵک لە رێگەی تەلەگرامەوە بەردەوام نامە و ڤیدیۆکانیان بۆ ئێمە دەنێرن .

 

مایک پۆمپیۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی ئێران دەڵێت ، ئاگادارین ئێئستاش لە ناو ئێراندا خۆپیشاندان هەیەو ناڕەزایەتیەکان بەردەوامن ، بۆیەش بە گەلانی ئێران دەڵێین ئێمە ئاگاداری هەموو رووداوەکانین ، بە وردی چاوەدێری دەکەین و پشتیوانیتان دەکەین .

 

لە بەشێکی تری قسەکانیدا پۆمپیۆ دەڵێت ، ئێران بۆ شاردنەوەی ڕاستیەکان ئەنتەرنەتی پچڕاندووە و تا ئێستاش هەر شارو ناوچەیەک سەرهەڵدانێکی تێدا رووبدات ئەنتەرنێتیان لە سەر هەڵدەبڕێت ، بەڵام ڕاستیەکان ناشاردرێنەوە .

 

لە کۆتاییدا گووتی تا ئێستا زیاتر لە ٢٧ هەزار نامەمان بەدەست گەیشتووە ، زۆربەیان ئەو بەڵگانەن کە تاوانباری ئێران دەسەلمێنن .

Back to top button