ترەمپ: له‌ سوریا ده‌مێنینه‌وه‌ و یارمه‌تی كورد ده‌ده‌ن

سه‌رۆكی ئه‌مەریكا رایگەیاند له‌ سوریا ده‌مێننه‌وه‌ ئاماژەی بەوەشکرد یارمه‌تی كورد ده‌ده‌ن و ناهێڵین کێڵگە نەوتییەکانی بکەونە دەست داعش.

دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ئەمریکا دوای ئەوەی دوێنێ به‌ سه‌ردانێكی له‌ناكاو گه‌یشته‌ ئه‌فغانستان و له‌گه‌ڵ ئه‌شره‌ف غه‌نی، سه‌رۆكی ئەفغانستان كۆبووه‌وه‌ له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ترەمپ رایگەیاند “له‌ سوریا دەمێنینەوە و ناهێڵین كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان بكه‌ونه‌وه ده‌ست داعش و له‌م رووه‌شه‌وه‌ یارمه‌تی كورد ده‌ده‌ین.

ئەمە لەكاتێكدایە، لە ئێستادا هێزەکانی ئەمریکا گەڕاونەتەوە بۆ چەند بنکەیەك لە رۆژئاوایی کوردستان.

 

Back to top button