مۆڵگەو بارەگاکانی ” حەماس ” کەوتە بە هێرشی فرۆکەکانی ئیسرائیل

 

سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت ، لە دوای ئەوەی لە باریکەی ” غەزە “وە مووشەکێک ئاراستەی خاکی ئیسرائیل کراوە ، فڕۆکەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردۆتەسەر پێگەکانی حەماس .

 

ئەوە سیهەم جارە لەم چەند رۆژەدا ( حەماس ) هێرشی ڕاکێتی کردۆتە سەر ئیسرائیل ، هەرجارێکیش ئیسرائیل وڵامی توندی حەماسی داوەتەوە .

 

سوپای ئیسرائیل دەڵێت سەرلە ئێوارەی رۆژی هەینی مووشەکێک لە غەزەوە ئاراستەی خاکی ئیسرائیل کراوە و دوابەدووای ئەویش فڕۆکەکانمان وڵامیان داونەتەوە .

 

نزیک بە سێ هەفتە لەمەوبەر ، ئیسرائیل رێبەرێکی گرووپی جیهادی ئیسلامی لە غەزە کوشت ، لەو کاتەوە گرژیەکان پەرەیان ئەساندووە .

Back to top button