كه‌شناسی سه‌رجه‌م هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان ئاگادار ده‌كاته‌وه.. بارانبارین ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ لە هه‌ولێر ئاسمان هه‌ور ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌بارانى كه‌م هه‌یه، له سلێمانى، دهۆك و كه‌ركووك ئاسمان له‌نێوان نیمچه هه‌ور بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌بارانى كه‌م له سلێمانى و دهۆك هه‌یه.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی پێنجشه‌ممه 5/12/2019، لە هه‌ولێر ئاسمان هه‌ور ده‌بێت، ئه‌گه‌رى باران و به‌فربارین له‌ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كاندا هه‌یه، له سلێمانیش ئاسمان هه‌ور ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌بارانى كه‌م له ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كان هه‌یه، له دهۆك ئاسمان هه‌ور ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارانبارین له زۆربه‌ى ناوچه‌كان هه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌رى به‌فربارین له ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كانى ئه‌و پارێزگایه هه‌یه، له كه‌ركووك ئاسمان له‌نێوان نیمچه هه‌ور بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت.