لە دوای ئاوارەبوونیان .. لە گرێ سپی میلیشیاکانی سەر بە تورکیا خانووی کوردەکان دڕوخێنـن

ڕوانگەی سوریا بۆ مافی مرۆڤ ئەمڕۆ چوار شەممە ڕایگەیاند لە دوای ئاوارەبوونی هەزاران خانەوادەی کورد لەو ناوچانەی کە میلیشیا چەکدارەکانی سەر بە تورکیا دەستیان بەسەر داگرتووە ئۆپەراسیۆنی ڕوخاندنی خانووی خانەوادە کوردەکان و لایەنگرانی هەسەدە لە باشووری گرێ سپی و بەتایبەتی لە گوندی کورمازات لە لایەن ئەم میلیشیانە دەستی پێکردووە.

لەم بارەیەوە ڕوانگەی مافی مرۆڤ لە 30 ی تشرینی دووەم گوتی ئۆپەراسیۆنی تاڵان کردن و دزی و تێکدانی ماڵ و موڵکی هاوڵاتیانی کورد لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا لە لایەن میلیشیاکانی ئەنقەرە بەردوامی هەیە تەنانەت دانەوێڵەشیان بەتاڵان بردووە و لە ناوچەی مەبروکە لە ڕۆژئاوای سەرێ کانی نزیکەی سێ کامیۆن پـــڕ لە جــۆیان بردووە لە خەرمانی خانەوادەیەکی مەسیحی کە پێیان دەگوترێت ” ٲصفر و نەجار ” و ئەوەی مایەوە ئاڵای یەکێ لە میلیشیاکانیان لەسەر هەڵدا بۆ ئەوەی کەس لێ نزیك نەبێتەوە.

سەرچاوە : العربیە نێت

 

Back to top button