ئەنجوومەنی باڵای كاروباری خانمان وڵامی فتوای یەکێتی زانایان دەداتەوە

 

ئەنجوومەنی باڵای کاروباری خانمان  بە نووسراوی فەرمی  ژمارە 144 كە لە 4/12/2019  وڵامی  فتواکەی یەکێتی زانایانی ئیسلامی کوردستان دەداتەوە کە سەبارەت بە چۆنیەتی سەرکەوتنی ژنان بۆ تاکسی دەریکردبوو .

 

ئەنجوومەنی کاروباری  خانمان بەو خالانەی خوارەوە وڵام و ڕوونکردنەوەی خۆیان بۆ یەکێتی زانایانی ئیسلامی کوردستان دەردەبڕن .

 

1- ده‌رچوونی ئافره‌ت له‌ ته‌ك مه‌حره‌می خۆیدا هه‌ر كاتێك بێت بۆ هه‌ر جێگه‌یه‌ك بێت درووسته‌ و شایسته‌یه‌ و ئه‌سڵ وایه‌ به‌و شێوه‌یه‌ بێت.

 

2- ده‌رچوونی دوو ئافره‌ت یان زیاتر بۆ كاری پێویست وه‌ك ده‌وام و خوێندن و كار و ..هتد، درووسته‌ و هیچ گرفتێكی شه‌رعی نییه‌ چونكه‌ خه‌ڵوه‌تی شه‌رعی په‌یدا نابێت.

 

3- ئه‌گه‌ر شووفێره‌كه‌ ئافره‌ت بوو، درووسته‌ ئافره‌تی دیكه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وێت، به‌ڵام شوفێری ئافره‌ت درووست نییه‌ نه‌فه‌ری پیاو هه‌ڵگرێت.

 

4- درووسته‌ ئافره‌ت ئه‌گه‌ر له‌ نه‌فسی خۆی دڵنیا بوو له‌ برا شوفیره‌كه‌یش دڵنیابوو، له‌ پشته‌وه‌ی تاكسی سه‌ركه‌وێت بۆ كاری پێویستی خۆی.

 

5- هه‌ر كاتێك ئافره‌ته‌كه‌ یان شوفێره‌كه‌ یان هه‌ردووكیان له‌ كه‌وتنه‌ ناو داوی گوناهو تاوان و كاری ناشه‌رعی له‌ خۆیان ده‌ترسان، به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دوای سه‌ركه‌وتنی ئافره‌ته‌كه‌ش بێت بۆ ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌، پێویسته‌ ئافره‌ته‌كه‌ له‌گه‌ڵ شوفێره‌كه‌ سه‌رنه‌كه‌وێت و دابه‌زێت، یان شوفێره‌كه‌ داوای دابه‌زینی لێ بكات، ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌كه‌ دانه‌به‌زی پێویسته‌ ده‌م و ده‌ست شوفێره‌كه‌ دابه‌زێت و نه‌یگه‌یه‌نێت.

 

6- پێویسته‌ ئافره‌ت به‌ شه‌وان، به‌ ته‌نها له‌گه‌ڵ شوفێری نامه‌حره‌می تاكسی ده‌رنه‌چێت، مه‌گه‌ر دڵنیا بێت بۆ كارێكی زۆر پێویست و زه‌روورییه‌.

 

7- پێویسته‌ ئافره‌ت به‌ ته‌نها له‌گه‌ڵ شوفێری نامه‌حره‌م بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار و ئاوه‌دانی ده‌رنه‌چێت.

 

8- سه‌باره‌ت به‌و كرێیه‌ی كه‌ خاوه‌ن تاكسییه‌كه‌ وه‌ریده‌گرێت، حه‌ڵاڵه‌ ئه‌گه‌ر نه‌كه‌وته‌ ناو حه‌رام، یان كاره‌كه‌ی به‌كارنه‌هێنا بۆ به‌دواكه‌وتنی كاری ناشه‌رعی.

Back to top button