سەرجەم هێزو گرووپەکانی حەشدی شەعبی دەبێت ناوشاری بەغدا چۆڵ بکەن
بە پێی ئەو بڕیارە هێزەکانی حەشدی شەعبی بۆیان نییە دەست وەربدەنە کاروباری ئەمنی ناوخۆیی .
لەمبارەوە عهبدولكهریم خهڵهف، وتهبێژی فهرماندهی گشتی هێزه چهكدارهكانی عێراق ئاشکرا دەکات فەرماندەیی گشتی هێزەچەکدارەکان داوای کردووە هەرچی زووتر هەموو هێز و گرووپەکانی سەر بە حەشدی شەعبی دەبێت ناو شاری بەغدا جێ بێڵن ، پێویستە لە سەر یان فەرمانی فەرماندەیی گشتی هێزەچەکدارەکان جێبەجێ بکەن .
ئەو بڕیارەش دووای کوژرانی بە لێشاوی خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی خەللانی و پردی سنەک لە بەغدا هاتە ئاراوە کە گومان دەکرێت ئەو گرووپەی دەستیان بە خوێنی خەڵک سور بووە لە هێزەکانی حەشدی شەعبی سەر بە ئیڕانن .