بابه‌كر زێباری: داعش له‌و ناوچانه خۆی ڕێك ده‌خاته‌وه كه بۆشاییی ئه‌منییان تێ کەوتووە
سوپا سالاری پێشووی عێراق گوتی، له ناوچه كوردستانییه‌كان بۆشاییه‌كی ئه‌منیی گه‌وره پەیدا بووه و هێزی عێراقیش توانای پاراستنیان نییه، بۆیه به‌هۆی ئه‌و بۆشاییهوە داعش سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه و خۆی له‌و ناوچانه ڕێك ده‌خاته‌وه و پێویسته ئه‌و بۆشایییه پڕ بكرێته‌وه و هه‌رێم و به‌غداش له‌باره‌ی ئه‌و ناوچانه ڕێك كه‌ون.
بابه‌كر زێباری سوپا سالاری پێشووی عێراق، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یاندووه: داعش كۆتاییی پێ نه‌هاتووه و ته‌نها شوێنه‌كانیان ئاشكرا نییه، تاوه‌كو هێرش بكه‌ن، به‌ڵام هه‌ر ماون و زۆریش پشتگیری‌یان ده‌كه‌ن و ده‌یانشارنه‌وه، چونكه په‌یوه‌ندیی سوننه و حكوومه‌تی عێراق باش نییه و داعش سوودی له‌و بۆشاییه بینیووه، كه له نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراقدا هه‌یه و ئه‌وان ناتوانن پارێزگاریی لێ بكه‌ن و ڕێگه‌ش ناده‌ن پێشمه‌رگه بیانپارێزێت، كه ناوچەیه‌كی زۆر به‌رفراوانه، بۆیه لە ناوچه كوردستانیه‌كان خۆیان ڕێك خستووه.
بابه‌كر زێباری زیاتر گوتیشی: شه‌ڕی داعش ئێستا بووەته پارتیزانی، به‌ڵام سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه تۆكمه‌یه و ناتوانن هیچ بكه‌ن و ته‌نها له‌و ناوچانه‌ی هێزی عێراقی لێیه، هێرشی ده‌كه‌نه سه‌ر.
زێباری باسی له‌وه‌ش كردووه: خۆپێشاندانه‌كانی عێراقیش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش هه‌یه، چونكه دانوستان ده‌كرا، بۆ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و سوپا ڕێك بكه‌ون، به‌ڵام به‌هۆی خۆپێشاندانهكانەوە نه‌یانتوانیوه بگه‌نه ڕێككه‌وتن، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و بۆشاییه به پێشمه‌رگه پر بكرێته‌وه، داعش له‌ناو ده‌برێت.