ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له سامه‌را: لیوایه‌كی حه‌شدی شه‌عبی كرده ئامان ده‌یان چه‌كداری حه‌شدی كرده ئامانج
دوای زیاد بوونی چاڵاكیه‌كانی داعش له ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی خواروو ناوه‌ڕاستی به‌غدا، له ئێستادا كرده‌ی تیرۆریستی زیاد كردووه‌و كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر له سامه‌رای ناوه‌ڕاستی عێراق له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆ كوژی ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش كوژران و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون.
به ه‌پێی زانیاریه‌كانی ماڵپه‌ری شه‌فه‌ق نیوز به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له سامه‌رای سه‌ر به پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین حه‌وت چه‌كداری میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی كوژراون و سێ چه‌كداری دیكه‌ش برینداربوون.
له‌وباره‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه كه كه‌سێكی خۆكوژ به ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو هێرشی كردووه‌ته سه‌ر خاڵێكی پشكنینی میلیشیاكانی حه‌شدی و خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه. ئه‌و چه‌كدارانه‌ی كوژراون و برینداربوون ئه‌ندامی كه‌رتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سامه‌رای میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبین.
تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ كه‌س و لایه‌نێك به‌رپرسیاره‌تی خۆی له ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌كه رانه‌گه‌یاندووه. ئه‌وه‌ی پێویستشه ئاماژه‌ی بۆبكرێت میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له عێراق له پازده‌ی حوزه‌یرانی ساڵی دووهه‌زار و چوارده‌وه له عێراق چالاكن و ئێران پشتیوانیان ده‌كات