مایك پۆمپیۆ: بە توندی وەڵاممان دەبێت بۆ هێرشەكانی ئێران لە عێراق
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەهۆی هێرشەکانی عێراقەوە، هەڕەشەیەکی توند لە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات.
مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، پێویستە ئێران رێز لە سەروەریی دراوسێکانی بگرێ و دەست لە هاوکاریکردنی لایەنەکان لە عێراق و وڵاتاننی دیکە، هەڵبگرێ.
پۆمپیۆ هەڕەشەشی كرد و نوسیویەتی بۆبەرپرسیانی ئێران، ئەمریكا بە توندی وەڵام دەداتەوە ئەگەر ئێران و شوێنكەوتوانی زیان بە هەر ئەندامێكی ئەمركییەكان یا هاوبەشە عیراقییەكانی بگەیەنێت.
ئەم راگەیەندراوەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دوای ئەوە دێت كە ماوەیەكە بە مووشەك هێرش دەكرێتە سەر بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا و هەفتەی پێشوو لە هێرشێكدا بۆ سەر فڕۆكە خانەی بەغدا بە چوار مووشەك، شەش سەربازی عیراقی بریندار بوون.
حكومەتی ئەمریكا بڕوای وایە حەشدی شەعبی لە پشت هێرشەكانەوەیە بۆ سەر بنكە سەربازییەكانی لە عیراق كە تا ئێستا 10 هێرش لە ماوەی رابردوودا ئەنجام دراوە.