فڕۆکەخانەی نێودەولەتی بەغدا گشتە ئاسمانیەکانی راگرت
ئەمڕۆ یەك شەممە لە بەیاننامەیەكی دا کارگێری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ڕایگەیاند
بەپێی میدیاکانی عێراقی لە بەرە بەیانی ئەمڕۆ گەشتە ئاسمانیەکان ڕاگیران بەهۆی نالەباری کەش و هەوا و بوونی تەمێکی زۆر کە مەودای بینینی کەم کردووتەوە.
بەرپرسانی فڕۆکەخانە ڕایانگەیاندووە هەر کاتی کەش و هەوا گونجاو بیت ئەوە گەشتەکان بەردەوام دەبن و داوای لە گەشتیاران کرد کە ئاشنای بارودۆخەکە بن و بۆ پارێزگاری لە گیان و ماڵیان ئەم ڕێوشوێنەمان گرتە بەر
سەرچاوە : شەفەق نیوز