دانیمارك ئیدانەی هێرشەکانی تورکیا دەکات و بەڵێن دەدات پشتگیری کورد بکات لە سوریا

 

شاندێکی دانیمارکی بە سەرۆکایەتی ئەندامی پەرلەمان لە فراکسیۆنی پارتی سوور و سەوزی دیموکراتی دانیمارکی سۆندەر سورین سەردانی بەڕێوەبەری خۆسەری کرد لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا و دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی هەمیشە پشتگیری کـورد دەکات و لە هەمان کات دا هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانیان مەحکوم کرد و هەناردەی چەکیان بۆ تورکیا ڕاگرت

هەروەها سورین گوتی لە پەرلەمانی دانیمارك داوایان کردووە هێزێکی نێودەوڵەتی بە سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەوانەی سوریا بکرێت بۆ پاراستنی سنووری نێوان تورکیا و سوریا لە ئەگەری هەر هێرشێکی تورکیا و دڵنیایی دا کە حکومەتی دانیمارك ئامادەیە هێز بنێریت ئەگەر نەتەوە یەکگرتووەکان سەرپەرشتی بکات و ئامادەشە یارمەتی پێشکەشی ئەو ناوچانە بکات کە بەر ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا بوونەتەوە

سەرچاوە : شەفەق نیوز

Back to top button