واشنتۆن لەسەر ڕێكەوتنی توركیا و لیبیا هاتە دەنگ

 

ئاژانسی ڕۆیتەرز لەزاری بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بڵاوی كردەوە كە ئەمریكا ڕێكەوتنی توركیا و لیبیای پێ باش نییە و پێشی وایە بێ سود دەبێت بۆ هەردوو وڵات

 

ئەو بەرپرسە كە ئاژانسی ڕۆیتەرز ناوی بڵاو نەكردوەتەوە ڕێكەوتنی نێوان توركیا و لیبیای بە ئیستفزازو بێ بەرهەم ناو بردوەو ئاماژەی بەوە كردووە كە لێكەوتی خراپتری دەبێت بۆ دۆخی لیبیا

 

پێشتر ڕێكەوتنی ئابوری و سەربازی لە نێوان فایز سەڕاج سەرۆكی حكومەتی كاتی لیبیا و ڕەجەب تەیب ئەردۆگان واژۆ كراوە بەڵام لیبیەكان دژی هەر دەستوەردانێك هۆشداریان دایە سەڕاج

Back to top button