رەوتی سەدر: سێ کەسی پێشنیار کردووە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ سەرک کۆماری عێراق ئه‌سعه‌د عیدانی پارێزگاری به‌سره‌ و كاندیدی هاوپه‌یمانیی بونیادنان بۆ وەرگرتنی سەرۆک وەزیرانی عێراق رەتکردوت ره‌وتی سه‌در ناوی سێ كاندیدیان بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە ڕاگەیاند.

رەوتی سەدر هەریەکە لە مسته‌فا كازمی، ره‌حیم عگێلی و فایه‌ق شێخ عه‌لی دیاری کردووە بۆ بوون بە سەرۆک وەزیرانی عێراق.

لای خۆشیەوە ساڵح محه‌مه‌د کەسایەتی نزیک لە موقتەدا سەدرو و لە هاوپەیمانی سائیروون ڕایگەیاندووە کە ،كاندیدكردن و پێشنیازكردنی ئه‌و سێ كه‌سه‌، به‌ مانای ئه‌وه‌ نایه‌ت كه‌ ره‌وتی سه‌در متمانه‌ی ته‌واوی به‌وانه‌ هه‌یه‌”.

Back to top button