بلێسە جەبار: بەداخەوە لە کۆنگرەی چواری یەکێتی درۆ بەرامبەر زۆر تێکۆشەر کرا

 

دوای ئەوەی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی کۆتایی هات، پەرلەمانتاری یەکێتی وێڕای پیرۆزبایی ڕایگەیاندووە بەداخەوە تێکۆشەرێکی زۆری یەکێتی لە کۆنگرە درۆیان لەگەڵ کراوە.

بڵێسە جەبار فەرمان پەرلەمانتاری یەكێتی لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووكەوە نوسیویەتی “پیرۆزبایی لەسەرجەم ھەڤاڵانی متمانە پێ کراوی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی نیشتیمان کوردستان دەکەم هاوكات بڕوای وایە هەندێك لە كادرانی حزبەكەی ناڕاستیان بەرانبەر كراوە.

هەروەها نووسیویەتی “لەگەل پیرۆزبایی و سەرکەوتنی کۆنگرە ئەوەی دەبێت بوترێت ئەوەیە کە تێکۆشەرانێکی زۆر نیگەران بوون وە ھەروەھا ھەندێک ھەڤاڵ ناڕاستیان بەرانبەر کرا”.

Back to top button