سیستانی لە چارەسەر بوونی دۆخی عێراق بێ هیوا دەبێت سبەی هیچ پەیامێکی سیاسی نابێت.

 

دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو خۆپیشاندانەکانی دۆخی ئەمنی و سیاسی عێراقی ئالۆزکرد، مەرجەعی باڵای شیعە لە رێگای نوێنەرەکەی ڕۆژانی هەینی پەیامی ئاراستەی حکومەت و خۆپیشاندەران دەکرد، لەگەڵ ئەوەی دۆخەکە ئالۆزتر بووە بەڵام سیستانی لەم هەفتەیە هیچ پەیامێکی سیاسی نابێت..

میدیا عێراقییەكان لەزاری سەرچاوەیەكی نوسینگەی عەلی سیستانی بڵاویانكردەوە، مەرجەعی ئاینی  سبەی هەینی  پەیامی سیاسی نابێت، بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی زاندرا بێت.
ئەمەش دوای رەتکردنەوەی دوو کاندیدی سەرۆک وەزیران بوو کە دۆخەکە ئالۆزتر بووە.

چاودێرێکیش نوسیویەتی سیستانی هیوای بە چارەسەری دۆخی عێراق نەماوە بۆیە ئەم هەفتەیە هیچ پەیامێکی سیاسی نابێت.

Back to top button