هەولێر بۆ سەری ساڵی نوێ لەوپەڕی ئاسایش و ئامادەیی دایە
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پلانی ئەمنی رۆژانی سەری ساڵ 2020 ی زایینی لەلایەن بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێرەوە ڕادەگەیەندرێت .
لەمبارەوە لیوا عەبدولخالەق تەڵعەت بەرێوەبەری پۆلیسی پارێزگاری هەولێر ئاشکرای دەکات لە 24 ی مانگەوە بە هاوکاری هەمەلایەنەی هێزەکانی ئەمنی پلانی تایبەت بۆ چۆنیەتی دابین کردنی ئاسایش و ئارامی هەولێر گیراوەتە بەر .
لە درێژەدا دەڵێت ئەم پلانە تایبەتە تا 5/1/2020 بەردەوام دەبێت و سەروماڵی هاووڵاتیان لە لایەن پۆلیسەوە بە دڵنیاییەوە پارێزراو دەبێت .
هەر لەم کۆنگرە رۆژنامەوانیەدا هاوکات رائید هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر گووتی ، هەماهەنگی هەمەلایەنە لە نێوان هێزەئەمنیەکان و ئامادەباشیان بۆ ئەو ئەرکە دڵخۆشکەرەو بە دڵنیاییەوە هاووڵاتیان و میوانان دەتوانن کریسمسی ئەو ساڵ بەرێوە بەرن .
لە کۆتاییدا گووتی هەموو شوێنە گشتیەکان و تایبەتەکان کە ئاهەنگیان تێدا ساز دەکرێت بە دڵنیاییەوە پاریزراون