ترەمپ: ئێران هێڕشی کردە سەر بالیۆزخانەی وڵاتەکەمان لە عێراق
دوای ئەوەی خۆپیشاندەران هەلیانکوتایە سەر بالیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق و بەشێکیان لێ سوتاند دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا پێی وایە ئيران لە پشت هەڵكوتانە سەر باڵیۆزخانەی وڵاتەكەیانەوەیە لە بەغدا.
لە تویتێكدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا هۆشداریی دا و رایگەیاند حكومەتی عیراقی بەرپرسە لە پاراستنی باڵیۆزخانەی وڵاتەكەیان لە بەغدا.
ترەمپ توسویەتی” ئێران كارمەندێكی ئێمەی كوشت و ژمارەیەك سەربازی بریندار كرد، ئێمەش بە بەهێزی وەڵامان دایەوە.
دەشڵێت “ئێستا ئێران هێرشێكی رێكخستووە بۆ سەر باڵیۆزخانەكەمان لە عیراق، ئەوان بەرپرسیارێتی تەواو لە ئەستۆ دەگرن”.
دەشڵێت “ئێمە چاوەڕێ عيراق دەكەین هێزەكانی بەكار بهێنێت بۆ پارێزگاریكردنی باڵیۆزخانەكەمان و لەوەش ئاگادارمان كردوونەتەوە.